باڵیۆزی ئیسپانیا سەردانی وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو دەکات
![](/media/5362/spain-s-ambassador-visits-moawr-1.jpg?center=0.52547770700636942,0.39278131634819535&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132614946250000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی ٢٠٢١/٣/٢٨ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی بریکار و راوێژکارو ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی وەزارەت پێشوازیی کرد لە ( هانسی ئیسکوبار) باڵوێزی ئیسپانیا لە عێراق و( خوان فرنادیز راموس) نوێنەری گرووپی کۆمپانیاکانی ئیسپانیا و خاوەنی گرووپی کۆمپانیاکانی Hispasur و سەرۆکی سەنتەری بازرگانی لەهەولێر.
له كۆبوونهوهكهدا،ههردوولا جەختیانكردهوه لهسهرپەرەپێدان و هەماهەنگی زیاتر بۆ گواستنەوەی ئەزموونی وەبەرهێنانی کۆمپانیاکانی ئیسپانیا بۆهەرێمی کوردستان، ئهمهش لەڕێگەی کردنەوەی سەنتەری بازرگانی ئیسپانی لە هەولێر بۆ مەبەستی برەودان بە بوارەکانی پیشەسازی و بازرگانیی کشتوکاڵی و ئاشناکردنی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بە شێوازە نوێیەکانی بەرهەمهێنان و دابینکردنی ئامێر و تەکنەلۆژیای کشتوکاڵی و گواستنەوەی ئەزموونی گرووپی کۆمپانیاکانی ئیسپانیا بۆ هەرێمی کوردستان لە سێکتەرەکانی ئاژەڵداری و پەلەوەر و سیستمی ئاودێری و بنەتۆ و خانووی پلاستێکی .
له كۆتاییداو دوابه دوای گفتوگۆکان و خستنەڕووی ڕاو سەرنجی ئامادەبووان ، چەندین راسپاردە و پێشنیاری گرنگ پەسەند کران کە لەداهاتوویەکی نزیکدا کاری لەسەر دەکرێت