بەدروشمی بەرەو پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی، پرۆژەی دانانی بارکۆد و ستیکەر لە سەر بەرهەمی سەربڕخانەکانی هەرێمی کوردستان لە مەڕاسیمێکدا بەفەرمی چووە بواری جێبەجێکردن
![](/media/4962/put-barcodes-and-labels-on-local-products-01.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132592002510000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 2021/3/2 لەمەڕاسیمێکی شایستەدا بە ئامادەبوونی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و ستافی باڵای وەزارەت و پارێزگاری هەولێر و قائیمقامی ناوەندی هەولێر و لێژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان و نوێنەری فەرمانگەی میدیا و زانیاری و خاوەندارێتی کۆمپانیای المیاس و باکەش، بەدروشمی بەرەو پاراستنی بەرهەمی ناوەخۆی، پرۆژەی دانانی بارکۆد و ستیکەر لەسەر بەرهەمی مریشکی سەربڕخانەی المیاس چووە بواری ناساندن و جێبەجێکردنەوە لەڕێگەی بەکارهێنانی سیستەمێکی ئەلیکترۆنی زیرەک.
ئەم پرۆژەیە بۆ مەبەستی جیاکردنەوە و پاراستنی بەرهەمی ناوەخۆیی لە بەرهەمی هاوردەکراوی بیانی بەکوالێتی زۆرباش و نرخێکی گونجاو بۆ هاولاتیانی هەرێمی کوردستان پێشکەش دەکرێت.
ئەم پرۆژیە لەلایەن کۆمپانیای باکەش به چاودێری لێژنەیەکی پسپۆر لە وەزارەتی کشتوکاڵ بەڕێوە دەچێت بە تایبەتی بۆ بەرهەمی ناوەخۆیی مریشک و پارچەکانی (10) سەربڕخانەکانی هەرێمی کوردستان ٫کە مۆڵەتی فەرمیان وەرگرتووە ، دوابەدوای جێبەجێکردنی رێنمایەکان لە وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو.