شاندی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، سه‌ردانی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كیان كرد له شاری هه‌ولێر
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دوای ئه‌وه‌ی رۆژی ٢٠٢١/٣/٢٨ لەسه‌ر بانگهێشتی بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، به مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوانیان شاندێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد، له دووه‌م رۆژی سه‌ردانه‌كه‌یاندا و بۆ لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە پێشکەوتن و گرفتەکانی ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان چه‌ند پرۆژه‌یه‌كیان له شاری هه‌ولێر به‌سه‌ركرده‌وه ،له‌وانه سەربڕخانەکانی (هەولێر، مەیاس ، شیمال وئیعتماد )و پرۆژەی ڕێباز بۆ هێلكه‌و مریشك ،هه‌روا کارگەکانی ئالیکی اربیل فیت و باراش و عەلوەی کۆن و تازەی هەولێر و پرۆژەی گەورەی خانووەکانی پلاستیکی و شووشەیی گرین سۆف.
دوای ته‌واو بوونی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ شاری هه‌ولێر ،شاندی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق به یاوه‌ریی شاندێكی تایبه‌تمه‌ندی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ وسه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم بە مەبەستی بەسەرکردنەوەی پرۆژەکانی پارێزگای دهۆک بەرەو ئه‌و شاره بەڕێکەوتن.
وا بڕیاریشه ئه‌م شانده‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له هه‌رێمی كوردستان بمێننه‌وه.