Skip to the content

کەریم سلێمان بریکاری وەزارەت لەگەڵ خاوەن کارگەکانی جبس و جوتیارانی بەرهەمهێنانی پەتاتەی پیشەسازی کۆبۆوە

هەولێر، هەرێمی کوتدستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنج شەممە 2021/3/4 کەریم سڵێمان، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەئامادەبونی حسێن حەمەکەریم، بەڕێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و پاوان، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانان، لەگەڵ خاوەن کارگەکانی جبس و فینگەر و جوتیارانی بەرهەمهێنانی پەتاتەی پیشەسازی کۆبۆوە.

لەسەرەتادا کەریم سلێمان، بریکاری وەزارەت، دوای بەخێرهێنان ئاماژەی بەوەکرد وەزارەت هەموو هەوڵێک دەدات لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندیەکانی جوتیاران و بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانیان لەکاتی پێگەیشتنیان و خۆشحاڵین بەم لێکتێگەیشتنانەی لەنێوان کارگەکان و جوتیارنماندا هەیە.

ئامانجی کۆبونەوەکە بۆ خۆئامادەکردن بوو بۆ واژۆکردنی گرێبەستێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و خاوەن کارگەکانی جبس و فینگەری پەتاتە، بەمەبەستی پاراستنی بەروبومی ناوخۆیی و بەبازاڕکردنی بەروبومی جوتیاران لەکاتی پێگەیشتنی بەرهەمەکانیان، هەروەها پاراستنی بەرژەوەندیەکانی نێوان کارگەکانی جبس و جوتیارانی بەرهەمهێنی پەتاتەی پیشەسازی.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، هانی جوتیاران دەدات لەداهاتوودا پەتاتەی پیشەسازی زیاتر بەرهەم بهێنن لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی کارگەکان پێویستیان بەوەنەبێت لەدەرەوە هاوردەی بکەن و بەرهەمی ناوەخۆیی بەکاربهێنن لەبوارەکانی پیشەسازی جبس و فینگەر.

لە کۆتایدا بڕیاردرا لە ماوەیەکی نزیکدا ئەم یاداشتی لێکتێگەیشتنە واژۆبکرێت لەنێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و کارگەکانی جبس و فینگەر، بۆئەوەی لە داهاتودا لە ژێر چاودێری وەزارەت گرێبەست لە نێوان خاوەن کارگەکانی جبس و جوتیارانی بەرهەمهێنانی پەتاتەی پیشەسازی لەهەرێمی کوردستان واژۆبکرێت.