وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، بەرهەمی بێ ستیکەر و بارکۆدی پەسندکراو قه‌ده‌غه ده‌كات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو به نووسراوێکی فەرمى ژمارە ٢٦١٦ى ڕێکەوتى ٢٥/٤/٢٠٢١ى زایینى، سه‌رجه‌م سەربڕخانەکانی پەلەوەری لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه تا ڕێکەوتى ٢١/٥/٢٠٢١ى زایینى بەرهەمه‌كانی (مریشک و پارچەکانی فرێش و بەستوو) بخه‌نه بازاڕەوه، چونكه لە دوای ئەم ڕێکەوتەوە هەر بەرهەمێکی خۆماڵی بەبێ ستیکەر و بارکۆدی پەسندکراوی وەزارەت لە بازاڕەکان، بە ساختە هەژمار دەکرێت.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو لە پێناو پارێزگاریكردنه لە بەرهەمی ناوخۆیی و بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاساییش وەزارەت نووسراوێکی فەرمی ئاراستەی وەزارەتی ناوەخۆ کردووە بۆ قەدەغەکردنی بەرهەمی بێ ستیکەر و بارکۆدی پەسندکراو.