وهزارهتی كشتوكاڵ دەیهەوێت لە ڕێگەى سێ پرۆژە یاساوە ههلی كار بۆ دهرچووان بڕەخسێنێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى ١٧/٥/٢٠٢١، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو تاووتوێی سێ پڕۆژە یاسای كرد كه بڕیار وایه بەم نزیکانە لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان بكرێت و له ڕێگهیهوه چهندین ههلی كار بۆ دهرچووی بهشهكانی کشتوکاڵ و ڤێتەرنەری لە کەرتی تایبەت دهڕەخسێنێت.
ئەو پڕۆژە یاسایانەیش بریتین له:
یەکەم: پڕۆژەیاساى ڕەخساندنی دەرفەتی دامەزراندن بۆ دەرچووانی بەشەکانی کشتوکاڵی و ڤێتەرنەری
دووەم: پڕۆژە یاساى دامەزراندن و دەستەبەرکردنی سندووقی خانەنشینی بۆ دڵنیایی دەرچووان لەکاتی دامەزراندنیان لەکەرتی تایبەت
سێیەم: پڕۆژە یاساى دامەزراندنی لێژنەی نیشتیمانی بۆ تۆمار و پەسندکردن و پارێزگاریکردن لە تەرزە کشتوکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان.
بۆ ئهم مەبەستهش بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ لێژنەی ڕاوێژکاری وەزارەت و حکومەتی هۆڵەندا ئهنجام دا، و پێکهێنان و هاوبەشیکردنی پڕۆژەکانی بەرهەمهێنان لەنێوان کۆمپانیاکانی هۆڵەندا و کۆمپانیا خۆماڵییەکانى هەرێمى کوردستان و پەرەپێدان و دابینکردنی پیشەسازی خۆراک و سوودوەرگرتن لە بەرهەمی بنەتۆی هۆڵەندی و ڕاهێنان و پەرەپێدانی توێژینەوە و تاقیگەکان و دروستکردنی پرۆژەکانی ئاو و ئاودێری و پێدانی قەرزی درێژخایەن بۆ هێنانی ئامێرەکانی تەکنەلۆژیای کشتوکاڵی بۆ جوتیاران، گفتوگۆیان لهبارهوه كرا.