وهزارهتی كشتوكاڵ و کۆنسوڵی ئیمارات باسى بەبازاڕکردنى بەرهەمى ناوخۆیی جوتیارانى هەرێمیان کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) ـ سێشهممه ٤/٥/٢٠٢١، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پێشوازیی لە ئهحمهد ئیبراهیم ئەلزاهیری کۆنسوڵی میرنشینی یەکگرتووی ئیمارات کرد.
له كۆبوونهوهیهكدا دەربارەی چەند تەوەرێکی گرنگی پەیوەست بە کەرتی کشتوکاڵ گفتوگۆ كرا و ههردوولا پێداگرییان لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان كردهوه و هەماهەنگیی بەردەوامی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئیماراتیان به پێویست زانی بە تایبەتی لە بواری پەرەپێدانی ئەزموونی کەرتی پیشەسازیی کشتوکاڵ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و بەبازاڕکردنی بەرهەمی ناوخۆی جوتیارانی هەرێمی کوردستان.