سه‌رۆكی حكومه‌ت: پڕۆژەی بەبازاڕکردنى گەنم بیرمان دەخاتەوە به‌ڵێنه‌كانی حكومه‌ت یه‌ك یه‌ك جێبه‌جێ ده‌كرێن
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتى ٢٣/٥/٢٠٢١ى زایینى، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە پارێزگاى سلێمانى و بە یاوەرى جێگرى سەرۆکوەزیران و وەزیرى کشتوکاڵ، بەردى بناغەى گەورەترین پڕۆژەى بەبازاڕکردنى گەنمى جوتیارانى دانا.
پشتبەستن بە پێویستى ناوخۆیی هەرێمى کوردستان لە پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەى گەرمیان و ڕاپەڕین، گرووپى کۆمپانیاکانى قەیوان، پڕۆژەی بەبازاڕکردنى گەنمى جوتیارانى هاوشێوەى پرۆژەکەى پارێزگاى هەولێر دانا کە لە شەش گەنجینەى گەورە پێک دێت.
سایلۆکەکە تواناى ١٥٠ هەزار تۆن گەنمى هەیە کە دوو ئاشى گەورەى هاڕینى گەنمى بە تواناى ٤٠٠ تۆن لە ڕۆژێک لەخۆ دەگرێت و ئاردى تایبەت بۆ بەرهەمەکانى کێک و سەموون و ئاردى ماڵان بەرهەم دەهێنێت و هەروەها دوو ئاشى بۆ بەرهەمهێنانى ساوەر و بڕوێش و دوو کارگەى پاستا و پسکیت و ناوەندێکى توێژینەوەى بۆ پەرەپێدانى بنەتۆ دەکەونە چوارچێوەى ئەم پڕۆژەیەوە.
"تەنیا لە ماوەی ساڵێک و نۆ مانگی کارکردنی ئەم کابینەیەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاستی وەبەرهێنانی لە کەرتی کشتوکاڵ لە ١.٥٪ بۆ ڕێژەی ٨٪ بەرز بووەتەوە، ئەمەش مژدەیەکی دڵخۆشکەرە، ئومێد دەکەم تا کۆتایی کابینە ڕێژەکە ببێتە دوو هێندە"، ئەمە قسەى بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بوو لە لە مەراسیمى دانانى بەردى بناغەى پڕۆژەکە و هەر لەسەر پڕۆژەى بەبازاڕکردنى گەنمى جوتیارانیش گوتی: "لە سەرەتای دەستبەکاربوونمان پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران، لە پێشینەی پلانەکانمان بوو، بە هەوڵی هەموو لایەک توانیمان بگەینە قۆناغی کردار و لە هەر سێ پارێزگای هەرێم سێ کارگەی گەورە و سایلۆی تایبەت دابمەزرێت کە ساڵانە ٥٠٠ هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەربگیرێتەوە و بە پیشەسازی بکرێت".
وەزیری کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەشدا: "مایەی خۆشحاڵییە یەکەم بەردی بناغەی پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لە هەولێری پایتەخت دانرا، ئێستا ٧٠٪ی کارەکانی تەواو بووە و کۆمپانیای جێبەجێکار لەماوەی شەش مانگدا کارێکی ناوازەی ئەنجام داوە، ئەمڕۆش لە شاری سلێمانی دەست پێ دەکەین و لەماوەیەکی کەم بەرهەمی پڕۆژەکە دەبینین و لە چەند هەفتەی داهاتووش لە پارێزگای دهۆک بەردی بناغەی پڕۆژەکە دادەنرێت".
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمى کوردستان لە مەراسیمى دانانى بەردى بناغەى پڕۆەکە وتارێکى پێشکەش کرد و گوتى: خۆم زۆر به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم كه لێره له‌گه‌ڵتان ئاماده‌ین له‌م شوێنه مێژووییه بۆ دانانی به‌ردی بناغه‌ی ئه‌م پڕۆژە ستراتیژییه، بۆ كڕینه‌وه‌ی گه‌نمی جووتیاران و به‌رهه‌مه‌كانی گه‌نم. به راستی ئه‌مه ئه‌و راستییه پیشان ده‌دات، كه دروستكردنی ئه‌م پڕۆژەیه، جارێكی تر ئه‌وه‌مان بیردێنێته‌وه، كه به‌ڵێنه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم یه‌ك له‌دوای یه‌ك جێبه‌جێ ده‌كرێن، هیوادارم ئه‌م پڕۆژەیه دڵنه‌وایی بدات به هه‌موو جووتیارانی كوردستان و به‌تایبه‌ت خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی شاری سلێمانی و پارێزگای سلێمانی، كه چیتر خه‌می ئه‌وه‌یان نه‌بێت به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان چی لێبكه‌ن، ئه‌م پڕۆژەیه ده‌توانێت نه‌ك ته‌نیا به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌وان وه‌ربگرێته‌وه و بیكات به خۆراك و له خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان به‌كاریان بهێنێت، به‌ڵكو ئه‌مه ئه‌و گه‌ره‌نتییه‌ش ده‌دات به خه‌ڵكی كوردستان كه ئاسایشی خۆراك له كوردستان دابین ده‌كرێت.
سەرۆکى حکومەت باسى لەوە کرد کە ئه‌م جۆره پڕۆژانه له هه‌موو پارێزگاكانی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێن و هیوادارە بتوانن، پڕۆژەی تری ستراتیژیش جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ پێشخستنی ژێرخانی ئابووری له هه‌موو كه‌رته‌كان له هه‌رێمی كوردستان و "بێگومان كه‌رتی كشتوكاڵ ده‌كرێ وه‌ك سه‌رچاوه‌ی ژێرخانی ئابووری له هه‌ر وڵاتێك سه‌یر بكه‌ین، به په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵی زۆر كاری تریش دێنه ئاراوه و كه‌رتی پیشه‌سازی په‌ره‌ده‌سێنێت، كه‌رتی بازرگانی په‌ره ده‌سێنێت، به‌م شێوه‌یه راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ هه‌زاران هه‌لیكار بۆ خه‌ڵكی كوردستان فه‌راهه‌م ده‌كرێت. ئێره شوێنێكی مێژووییه، پێویسته ئێمه سوود له‌و به‌رهه‌مه گه‌وره‌یه‌ی كه خوا به ئێمه‌ی داوه، ببینین، پێویسته ئێمه هه‌وڵ بده‌ین وڵاتی ئێمه بكه‌وێته سه‌ر پێی خۆی و پێویستمان به هاورده‌كردنی هیچ پێداویستییه‌كی تر نه‌بێت، نه‌ك ته‌نیا ئێمه بتوانین پێداویستی ناوخۆیی كوردستان دابین بكه‌ین، به‌ڵكو ئه‌م به‌رهه‌مه وه‌ها لێبكه‌ین، بتوانین هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌شی بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته داهاتێكی تر تاكو بتوانین ئێمه پشت به ته‌نیا یه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهات نه‌به‌ستین. ئه‌مه له‌به‌رنامه‌ی حكومه‌تدا بووه له‌سه‌ره‌تای دروستكردنی ئه‌م كابینه‌یه ئێمه گوتوومانه، كه ده‌مانه‌وێ داهاتی كوردستان ههمهجۆر بكه‌ین، جێگه‌ی خۆشحاڵییه كه نه‌ك ته‌نیا ئێمه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، به‌ڵكو ده‌بینین له هه‌ندێك شوێن به‌رهه‌مه‌كان هاتوونه‌ته‌دی یان خه‌ریكن به‌ره‌و ته‌واو بوون ده‌چێت."
تا ئێستا ساڵانە جوتیارانی کوردستان بە دیار رادەستکردنی گەنم بە سایلۆکان و دواکەوتنی شایستە داراییەکانیان گیرۆدەن و وەک وەزیرى کشتوکاڵى حکومەتى هەرێم گوتى "جیاکاری لە لایەن لیژنەى وەرگرتنى گەنم لە حکومەتى عێراق جیاکارى تێدا دەکرێت و بۆ ئەمەش هیچ جۆرە پاساوێک نییە، لە کاتێکدا جوتیارانی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەتوانن بە ئازادانە هەموو بەرهەمەکەیان رادەستی سایلۆکان بکەن، بۆیە دروستکردنی ئەم پڕۆژانە هەلێکی باشە بۆ بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران و وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان لەکاتی خۆیدا".
ماوەى جێبەجێکردنى ئەم پڕۆژەیە ١٣٦٠ ڕۆژە و هەروەک پڕۆژەکەى پارێزگاى هەولێر چاوەڕوانى ئەوە هەیە کە پێش وادەى تەواوبوونەکەى بکەوێتە کار و بەمەش هەلى کار بۆ هەزاران هاووڵاتى لە چین و توێژە جیاوازەکانى کۆمەڵگە دەڕەخسێت و بەمەش جوتیارانى پارێزگاى سلێمانى ڕزگاریان دەبێت لە کێشەى ساغکردنەوەى بەرهەمەکانیان. ئێستا جوتیاران تەنیا ٧٠ بۆ ١٠٠ کیلۆگرام بۆ هەر دۆنمێک دەبرۆشن لە کاتێکدا تێکڕاى بەرهەمهێنانیان ٣٥٠ کیلۆگرامە بۆ هەر دۆنمێک و لە هەندێک کاتیش‌دا دەگاتە ١٠٠٠ کیلۆگرام بۆ یەک دۆنم و حکومەتى عێراق ساڵانە ٣٣٠ بۆ ٣٩٠ هەزار تۆن لە جوتیارانى هەرێمى کوردستان وەردەگرێت، هەر بۆیە ئەم پڕۆژەیە چارەسەرى ئەو کێشەیە دەکات.
پڕۆژەکە ئەم بەشانە لەخۆ دەگرێت: کارگەى بەرهەمهێنانى ئارد و جۆرەکانى، بەرهەمهێنانى ساوەر و بڕوێش و کێک و بسکیت و سپاگێتى و مەعکەرۆنى، سایلۆى دانەوێڵە، خواردنى دایت، کۆگا، بنکەى ئاگرکوژێنەوە، کۆگاى سووتەمەنى، بنکەى تەندرووستى، کافتریا و ڕێستۆرانت، شوێنى نێشتەجێبوونى کارمەندا، یاریگا و شوێنى کاتبەسەربردن، بەشى کارگێڕى و کێش و سکان و ژوورى کۆنتڕۆڵ و بەشى فرۆشتن.