له گه‌رمیان گرنگی به به‌رهه‌می ناوخۆیی ده‌درێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- به‌مه‌به‌ستی گرنگیدان به به‌رهه‌می ناوخۆ و هاندانی جوتیاران و بووژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ، رۆژی ١٩/٥/٢٠٢١ بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی گەرمیان لەگەڵ ژمارەیەک لە بەڕێوەبەران سەردانی بەکر مەحموودی جوتياریان کرد له گوندى شێره‌وه‌ند کە له‌سه‌ر ڕووبه‌رى ٥٨ دۆنم زه‌وى، ته‌ماته‌ی کوردی وچه‌ند جۆرێكى تری چاندووە كه ٣٥ دۆنمى هاتووه‌ته به‌رهه‌م.
ئەم جوتیارە كێڵگه‌كه‌ى به شێوازى چاندنى ئۆرگانى (الزراعة العضوية) واته بێ به‌كارهێنانى په‌ينى كيمياوى و قڕكهڕ و به سيسته‌مى ئاودانى دڵۆپاندن هێناوەتە بەرهەم.
هەر لە دەڤەرەکە سه‌ردانی جوتیارێكی دیكه‌یان كرد به‌ناوی عەلى عەبدولرحمان کە له‌سه‌ر ڕووبه‌رى ٣٠٠ دۆنم زه‌وی به‌راو گه‌نمى چاندووه و ئێستا به‌شێك لهكێڵگهكهى دروێنه كردووه و پێشبينى ده‌كرێت ٣٧٠ تۆن گه‌نمى لێ به‌رهه‌م بێت.
جێی باسە وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ وسەرچاوەکانی ئاو ساڵانە لەکاتی پێگەیشتنی بەرهەمی تەماتەی خۆماڵی باج دەخاتە سەر بەرهەمی تەماتەی هاوردە بۆ ئەوەی جوتیارانی هەرێمی کوردستان سوودمەند بن.