Skip to the content

وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق و هه‌رێم باسى كێشه‌ كشتوكاڵییه‌كانی نێوانیان کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێوارەى دوێنێ ڕۆژى شەممە ڕێکەوتى ٢٩/٥/٢٠٢١ى زایینى، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێشوازیی له‌ محەمەد کەریم ئەلخفاجی وەزیری كشتوكاڵی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
وا بڕیارە وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق به‌ یاوه‌ریی بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سه‌ردانی چەندین پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بكات و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و چارەسەرکردنی کێشە کشتوکاڵییەکان و بابەتی ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی جوتیاران و کردنەوەی بازاڕەکانی عێراق بە گشتی بە ڕووی یەکتری، ئه‌و ته‌وه‌ر و باسانه‌ن كه‌ بڕیارە لە ‌نێوان هه‌ردوولادا گفتوگۆیان له‌ باره‌‌وه‌ بكرێت.