بێگەرد تاڵەبانی لەگەڵ کۆمپانیای LIBANCONSULT AGM کۆبووە
![](/media/8517/253718998_2081968528628954_8167860648217164505_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132809152630000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی یەک شەمە ،2021/11/7 بێگەرد تاڵەبانی بە ئامادەبوونی راوێژکارانی وەزارەت پێشوازی کرد لە ستافی کۆمپانیای LIBANCONSULT AGM بۆ راوێژکاری ئەندازیاری ،لەم دیدارەدا گفتوگۆ کرا دەربارەی کاروچالاکی و پرۆفایلی کۆمپانیای ناوبراو و پرۆژە و بەرنامەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بۆ مەبەستی پەیرەوکردنی سیستمی تازەی پەسندکراوی( PPT ) بۆ بونیادنان و دورستکردنی بەنداوە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان و پڕۆژەکانی ئاودێری و گلدانەوەی سەرچاوەکانی ئاو لە ڕێگەی سوود وەرگرتن لە ئەزموون و دیزاینی پرۆژەکان و هاندان و بەشداری کەرتی تایبەت و کۆمپانیا تایبەتمەندەکانی بەڕێوەبردنی سامانی ئاو.