بێگەرد تاڵەبانی: پەرە بە پەیوەندییە کشتوکاڵی و ئاودێرییەکانی هەرێمی کوردستان و سوید دەدەین
![](/media/8717/259542959_225707106336380_1406721305729542706_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132820515890000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی یەک شەمە ،2021/11/21 بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازی کرد لە شۆڕش قادر رەحیم، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی سوید، ئامانجی دیدارەکە بریتی بوو لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی سووید، بە تایبەتی دەربارەی کەرتی کشتوکاڵ و سوود وەرگرتن لە ئەزموون و ئەو بەرەو پێش چونانەی لە کەرتی کشتوکاڵ لە وڵاتی سوید بەدیهاتووە، بە مەبەستی هاندان و بەشداری پێکردنی کۆمپانیاکانی وڵاتی سوید بۆ ئەنجامدانی سەرمایەگوزاری و گەشە و ئاڵوگۆڕی ئابووری و پیشەسازی کشتوکاڵی لە نێوان هەردوولادا گفتوگۆی لەبارەیەوە کرا.