وەرزی پێگەیشتی بستەی زەمینی (فستق الحقل)ـە لە دەشتی گەرمیان
![](/media/8622/258183185_2088926474599826_448969796492689210_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132816138270000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بستهى زه‌مينى ( فستق الحقل ) يه‌كێكه له به‌رهه‌مه تايبه‌ته‌كانى سنوورى كشتو‌كاڵى گه‌رميان، كه سه‌ده‌ها دۆنم زەوی به‌م به‌روبوومه به‌سوده ده‌چێنرێت و هه‌لى كار بۆ سه‌ده‌ها كه‌س ده‌رخسێنێت، ئێستاش کاتی پێگەیشتنی ئەم بەرهەمەیە لەو ناوچەیە دا.
وه‌ك پاڵپشتيهك و هاندانێك، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رميان بەیاوەری به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى كه‌لار و لێپرسراوى به‌شى خزمه‌تگوزارى كشتو‌كاڵى، سه‌ردانى گوندى (گێژهكان)يان كرد ،وێڕای دەستخۆشی لە جوتیارەکان له نزيكه‌وه گوێيان گرت له كێشه‌و گرفتى جوتياره‌كان.
بەرهەمی بستەى زه‌مينى له مانگى (5) ده‌چێنرێت و له دواى مانگى(11) بهربوومهكهى كۆده‌كرێته‌وه.