Skip to the content

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو نرخی یەک تۆن بنەتۆ بۆ (530) هەزار دینار دادەبەزێنێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە هەنگاوێگی گرنگدا بۆ پەرەپێدانی سێکتەری کشتوکاڵ لە پێناو بەرژەوەندی و پاڵپشتی ڕاستەوخۆی جوتیاران و بە مەبەستی دابینکردنی بنەتۆی گەنم لە تەرزی بەبڕشتی خۆماڵی، بڕیاردرا بە دابەزاندنی نرخی بنەتۆ بۆ ( 530٫000) پێنج سەد و سی هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک، کە بە بەراوردی ئەم نرخە لە بازاڕەکانی جیهان و کوردستان لە سەرووی (1٫000٫000) یەک ملیۆن دینارە.
ئەم بڕیارە بە چاودێری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە چوارچێوەی پرۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لەلایەن کۆمپانیای جێبەجێکاری قەیوان و خۆشناو جێبەجێ دەکرێت و جوتیاران دەتوانن لە ئێستاوە بە نرخی دیاری کراوی سەرەوە هەرزانتر لە نرخی بازاڕەکان بنەتۆی گەنم بەردەست بکەن، بە کوالێتی بەرز و بەبڕشت و تەرزی خۆماڵی، بەو ڕێژەیەی کە بەرهەم هێنراوە لە ساڵی رابردوودا.