Skip to the content

بێگەرد تاڵەبانی لەگەڵ لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان کۆبۆوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە 2021/11/1 بێگەرد تاڵەبانی، بە یاوەریی شاندێکی وەزارەت  سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد و لەگەڵ لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە ، مەبەست لەم کۆبوونەوەیە پێداچوونەوە و داڕشتنەوەی کۆتایی سەرجەم بڕگە و ماددەکانی یاسای پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بەرهەمهێنان و هاوردەکردنی بنەتۆ و شەتڵ و تۆمارکردن و پەسەندکردن و پارێزگاری لە تەرزە کشتوکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان بوو، دواتر لەلایەن پەرلەمانی کوردستان دەخرێتە دەنگدانەوە بۆ پەسەندکردن و بڕیاری کۆتایی وەک تاکە پڕۆژەی نیشتیمانی بۆ جوتیاران و خاوەن پیشە و پڕۆژەکانی کشتوکاڵی و کەرتی تایبەت .