بێگەرد تاڵەبانی پێشوازی لە بەیان سامی عبدالرحمان دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی یەک شەمە ،2021/11/21 بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی بریکاری وەزارەت پێشوازی کرد لەخاتوو بەیان سامی عبدالرحمان،
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا.
ئەم دیدارە تایبەت بوو بە هەماهەنگی و لێک تێگەیشتن لە نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئەمریکا، لە سێکتەری کشتوکاڵی. هەردوولا جەختیان لەسەر بەشداری و بونیادنان و دروستکردنی بەنداوەکان و پڕۆژەکانی ئاودێری بە پێی سیستەمی پەسندکراوی PPP کردەوە، هەروەها ئەنجامدانی پڕۆژەکانی پیشەسازی کشتوکاڵی و ئاژەڵداری و ئاشناکردنی جوتیاران بە تەکنەلۆژیا و پێشکەوتنی بواری بەرهەم هێنانی کشتوکاڵی لە ئەمریکا تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.