Skip to the content

شاندێکی باڵای وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەكانى ئاوى حکومەتی هەرێم له هۆڵەندایە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە سەرۆکایەتی بریکاری وەزیر و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکان و نوێنەری بەشێك لە کۆمپانیاکانی كشتوكاڵى
ماوەی چەند رۆژێکە لە لایەن حكومەتی  هۆڵەندا بانگهێشت کراون بە هاوکاری دەستەی کوردی - هۆڵەندی بۆ بازرگانی .
سەرەتا شاندەکە لەگەڵ کۆمپانیای ( دەچ گرین هاوس) کۆبونەوە و سەردانی بەشەکانی کۆمپانیاکەیان کرد، کە لە بواری توێژینەوە و گەشەپێدانی خانوی پلاستیکی و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەم، ئامادەیی تەواو یان دەربڕی بۆ وەبەرهێنان کردن لە هەرێمی کوردستان.
هەروەک سەردانی کۆمپانیای (دەلفی) کرا بۆ ڕاهێنان و گەشەپێدانی کشتوکاڵی، کە کۆمپانیاکە لە چەندین وڵاتی جیهان لقی هەیە و پێشەنگە.
دواتر شاندەکە سەردانی کۆمپانیای( بلێس ئایریس) ی کرد، کە کاریان بەرهەمهێنان و سەرپەرشتیکردنی گێڵگەی مانگای هۆڵشتاینە لە 25 وڵاتی جیهان و کۆمپانیاکە خاوەنی ئەزموونی زیاتر لە سەد ساڵە لەو بوارەدا.