Skip to the content

شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵ بەشداری ئیڤێنتێک لە هۆڵەندا دەکات

 هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لەچوارچێوەی هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەگەڵ وڵاتی شانشینی هۆڵەندا، رۆژی چوارشەممە 2021/11/24 شاندێکی باڵای وەزارەت بەسەرپەرشتی  بریکاری وەزارەت و بەئامادەبوونی ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەری گشتی وەزارەت بەشداریانکرد لە(event)ێکی گرنگی یەکترناسین و دروستکردنی پەیوەندی لەنێوان (10)کۆمپانیای بوارە جیاجیاکانی کەرتی کشتوکاڵی هۆڵەندی و کۆمپانیا و پڕۆژە کشتوکاڵیەکانی هەرێمی کوردستان، ئەم بانگهێشت کردنە لەلایەن کۆنسوڵخانەی وڵاتی هۆڵەندا ڕێکخرابوو، کەتێیدا بەشێک لە وەزیرەکان و ڕاوێژکارانی حکومەتی هەرێم و پارێزگاری هەولێر بەشداربوون ، لەم دیدارەدا لەلایەن بریکاری وەزارەت وتەیەکی گرنگ پێشکەش کرا دەربارەی پەیوەندی وەزارەتمان و وڵاتی هۆڵەندا، بۆ بەرەوپێش بردنی کەرتی کشتوکاڵ و سوود وەرگرتن لە ئەزموون و بەرەو پێشچونی وڵاتی هۆڵەندا لەبواری کشتوکاڵ.
 لەکۆتایدا بڕیاردرا کە بەردەوامی بدرێت بەهەماهەنگی و ڕاوێژکردن لەنێوان هەردوولا بۆ پەرەپێدان و بەهێزکردنی کەرتی کشتوکاڵ وەک سەرچاوەیەکی بەهێزی ئابووری لە  هەرێمی کوردستان.