وڵاتی یۆنان پاڵپشتیی کشتوکاڵی و ئاودێریی هەرێمی کوردستان دەکات
![](/media/8748/260177546_2094022954090178_7239918794228261384_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132821690370000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەمە 2021/11/22 بێگەرد تاڵەبانی لە دیوانی وەزارەت پێشوازیی کرد لە ستاڤرۆس کیریمیس کونسوڵی گشتیی وڵاتی یۆنان لە هەولێر.
لەم دیدارەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی یۆنان تاوتوێکرا، بە تایبەتی دەربارەی هەماهەنگی و ئاڵوگۆڕ و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی وەبەرهێنان و ئەو پێشکەوتنانەی لە بوارەکانی پیشەسازی کشتوکاڵی و ئاژەڵداری و پاڵپشتی و بەشداریی لە پێشانگا خۆماڵی و نێودەوڵەتیەکان بە مەبەستی ئەنجامدانی سەرمایەگوزاری و ئاڵوگۆڕ لە جوڵەی بازرگانی و ئابووری، وە ئاشنابوونی جوتیاران بە تەکنەلۆژیای نوێی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی.
هەروەها باس لە دانانی بەرنامە و پلانێکی ستراتیژی گشتگیر کرا، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بە ڕێگایەکی ئاسان ،گرنگیی زیاتر بە پاکێجین و بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانی خۆماڵی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بدرێت.