Skip to the content

پانێلێک بەناونیشانی "قەیرانی ئاو لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، هەڕەشەکان، ئاسۆی چارەسەرکردن" لە سلێمانی بەڕێوەچوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی شەممە 2021/11/6 لە شاری سلێمانی لەژێر چاودێری وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەلایەن رێکخراوی PATHWAY بۆ پەرەپێدان بەهاوکاری یەکێتی هاوردە و ناردەکارانی هەرێمی کوردستان، پانێلێک رێکخرا بەناونیشانی( قەیرانی ئاو لە خۆرهەلاتی ناوەڕاست ، هەڕەشەکان ،ئاسۆی چارەسەرکردنی هەرێمی کوردستان وەک نمونە) لە پانێلەکەدا رزگار حمد خدر، راوێژکاری وەزارەت و حوسێن حمە کریم، وتەبێژ و بەڕێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و پاوان و نوێنەری رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی  و دەزگاکانی راگەیاندن و بەڕێوەبەری ئاوی ژێر زەوی و  بەڕێوەبەری بەنداوەکان و ژمارەیەک نوێنەری فەرمانگەکانی پارێزگای سلێمانی و پسپۆران و مامۆستایانی زانکۆ بەڕێوەبرا و ئامادەیبوون .
لەمپانێلەکەدا بەگرنگیەوە باسی قەیران و کێشەکانی ئاو  و مەترسییەکانی داهاتووی ئاو و ئامادەکارییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوە و چۆنییەتی چارەسەری بەشێک لە گرفتەکانی دەرامەتی ئاو لە رووی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و رۆشەنبیری کرا، وە کاریگەریەکانی ئاو لە سەر پرۆژەکانی کشتوکاڵی و بەرهەمەکانی جوتیاران و ئاوی خواردنەوە ئاماژەیان پێکرا.
 هەر لە پانێلەکەدا ئاماژە بە پلان و کارنامەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کرا بۆ بەڕێوەبردن و سیاسەتی ئاو و رووبەڕوبوونەوەی دیاردەی وشکەساڵی و کەمبونەوەی ئاو و داهاتووی گرفتی ژینگەیی، ئەمانە هەموو بەیەکەوە هاوتەریبی گفتوگۆ و بەشداری ئامادەبووان کرانە راسپاردەکانی پانێلەکە و لە داهاتوودا بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر جێبەجێ دەکرێن.