Skip to the content

بێگه‌رد تاڵه‌بانی، له‌گه‌ڵ وه‌زیری پلاندانان كۆبۆوه‌

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەک شەممە ،2021/10/17  لە دیوانی وەزارەت بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، پێشوازی کرد لە د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم ،دواتر هەردوولا بەیەکەوە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکیان کرد ، بۆ مەبەستی هەڵسەنگاندن و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە پڕۆسەی دەستنیشان کردن و دیاریکردنی لیستی ناوی ئەو کۆمپانیایانەی کە پرۆپۆزەڵیان پێشکەشی لیژنەی باڵای تایبەتمەندی نێوان هەردوو وەزارەت کردووە، بۆ مەبەستی دروستکردن و بونیادنانی (9) بەنداوە گرنگ و ستراتیژیەکانی هەرێمی کوردستان بە پێی ڕێنمایی پەسندکراوی سیسته‌می (ppp) لە ژێر ڕۆشنایی ئەو مەرج و ڕێنمایی و تایبەتمەندیانەی کە دیاریی کراون .