بێگەرد تاڵەبانی، بۆ پاڵپشتی لە کۆنفرانسی ئاو بۆ داهاتوو پێشوازی لە ڕێکخراوی ئەلپەرلمێنتی ئەڵمانی کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە 2021/10/26 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازی کرد لە شاندێکی ڕێکخراوی ئەلپەرلمێنتی ئەڵمانی ،کە وەکو ڕێکخراوێکی کۆمەڵی مەدەنی ئەڵمانی ماوەیەکە کار دەکەن لەسەر ئەنجامدانی پرۆژەی (ئاو بۆ داهاتوو )لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان .
لەم پرۆژەیەدا گرنگی دراوە بە داهاتووی ئاو و هەڵمەتی هۆشیاری بەکارهێنانی ئاو و ئەنجامدانی چەندین چاڵاکی و خول و ڕاهێنان .
وێڕای دەستخۆشی لە ڕێکخراوی ناوبراو بێگەرد تاڵەبانی پشتیوانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی دەربڕی بۆ پەرەپێدان و هەماهەنگی کار و پرۆژەکانی داهاتووی ڕێکخراوەکە.
لەمیانی ئەم دیدارەدا ڕێکخراوی ئەلپەرلەمێنت بانگهێشتی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستانیان کرد بۆ بەشداریی لە کۆنفرانسی( داهاتووی ئاو ) لەپێناو چەسپاندنی نەخشەی ئاو لە عێراق و نمایشی کار و ڕاسپاڕدەکانی پرۆژەکە، کە وا بڕیارە لەکۆتایی ئەم هەفتەیە بە بەشداری چەندین کەسایەتی و دامەزراوەی پەیوەندیداری کوردستانی و عێراقی پەیوەست بە بەڕێوەبردنی ئاو بەڕێوە بچێت.