دوو به‌رهه‌می كشتوكاڵیی له كه‌ره‌نتینه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ده‌رنه‌چوون و گه‌ڕێندرانه‌وه
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دوای ئه‌وه‌ی پشكنینی فیزیایی بۆ دوو باری به‌رهه‌می كشتوكاڵی هاورده‌كراو كرا له تاقیگه‌كانی كه‌ره‌نتینه‌كانی مه‌رزی باشماخ، ده‌ركه‌وت ئه‌م به‌رهه‌مانه شیاوی خواردن نین ،وه له ڕێگای لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌نده‌وه گه‌ڕێندرانه‌وه بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی کە لێوه‌ی هاورده كرابوو.
باری یه‌كه‌م كه هه‌ڵوژه‌ی وشكی پێ‌بوو بڕه‌كه‌ی (24 ) ته‌ن بوو له وڵاتی ئه‌فغانستان هاورده كرابوو، هه‌روه‌ها باری دووه‌م كه به‌رهه‌می لاله‌نگی هاورده كردبوو بڕه‌كه‌ی (24.700) ته‌ن بوو كه له وڵاتی توركیاوه هاورده كرابوو.
جێی باسه ڕۆژانه له مه‌رزه‌كانی كوردستان فه‌رمانبه‌رانی كه‌ره‌نتینه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، به‌رده‌وام له ئه‌ركدان بۆ پارێزگاری تەندروستی و سەلامەتی و دابینکردنی ئاسایشی خۆراک بۆ هاووڵاتیانی خۆمان و ڕێگری دەکەن لە هاتنه ژووره‌وه‌ی هه‌ر به‌رهه‌مێكی نه‌شیاو بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان.