بنەتۆکانی ئیدارەی گەرمیان لە ڕێگای ئامێری پێشکەوتوو دەرمان و پشکنینیان بۆ دەکرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە هۆی نزیکبوونەوەی وەرزی داچاندنی گەنم لە ئیدارەی گەرمیان، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی گەرمیان لە ڕێگای ئامێری تایبەتمەند بەردەوامە لە دەرمانکردن و پشکنینی
بنەتۆی پێویست بۆ جوتیارانی ناوچەکە.
دەرمانکردنەکە ڕۆژانە لەلایەن فەرمانبەرانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی گەرمیان بەڕێوە دەچێت ،لە ڕێگای ئامێرێک کە لە توانایدا هەیە لە کاتژمێرێکدا دوو تەن بنەتۆ دەرمان بکات و بیپشکنێ، دوای تەواو بوونی پرۆسەی دەرمانکردنەکە ،لەڕێگای لیژنەی تایبەتمەندەوە بەسەر جوتیارانی ناوچە کشتوکاڵییەکانی ئیدارەی گەرمیان دابەش دەکرێت.