Skip to the content

بڕیاری لێخۆشبوونی گومرگی بۆ هاوردەکردنی هەر سێ بابەتی پەینی کیمیاوی و ماددەی قڕکەر و بنەتۆ درا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە 2021/10/12 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لەگەڵ ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت کۆبوونەوەیەکی تایبەتی ئەنجامدا.
لەم کۆبوونەوەیەدا لەپێناو هاندان و پاڵپشتی زیاتری جوتیاران و خاوەن کارو پڕۆژەکانی هەرێمی کوردستان و بەهۆی گرانبوونی نرخی پەینی کیمیاوی و ماددەی قڕکەر و بنەتۆ بەشێوەیەکی گشتی لەسەر ئاستی بازاڕەکانی جیهان و دیاردەی وشکەساڵی و بەرزبوونەوەی تێچووی چاندن، لەژێر ڕۆشنایی بڕیاری ژمارە (79) ی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاردرا بە لێخۆشبوونی گومرگی لە هاوردەکردنی (پەینی کیمیاوی ، ماددەی قڕکەر ، بنەتۆ) بە مەبەستی کەمکردنەوەی تێچووی چاندنی دانەوێڵە بە تایبەتی گەنم و جۆ و بەروبوومە کشتوکاڵیەکانی تر، بۆ هەمان مەبەست وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، داوا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری دەکات کە ڕێکاری کارگێڕی و یاسایی بۆ لێخۆشبوونی گومرگی لەسەر ئەم بابەتانەی کە دیاری کراوە بگرێتەبەر.