Skip to the content

بێگەرد تاڵەبانی بەشداربوو لە یەکەمین دیداری ساڵانەی بازرگانی لە عێراق

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی 2021/10/3 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە یاوەری شاندێکی وەزارەت، بەشداربوو لە یەکەمین دیداری ساڵانەی بازرگانی، کە لە لایەن لیژنەی نەتەوەی ئۆکرانی( ICC) بۆ بازرگانی لە عێراق بە هەماهەنگی حکومەتی هەرێم و گرووپی کۆمپانیاکانی ئوکرانیا ڕێکخرابوو .
لەم دیدارەدا کە ژمارەیەک وەزیری حکومەتی هەرێم و نوێنەرایەتی و کونسوڵی وڵاتان لە هەرێم و کۆمپانیاکانی هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان ئامادەیبوون .
لە بەشێکی دیدارەکەدا لە پانێڵێکدا بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، باسی هەوڵەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی کرد، لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و پاڵپشتی بۆ کۆمپانیاکان و سەرمایەداران و خاوەن پڕۆژەکان بە مەبەستی ئەنجامدانی سەرمایەگوزاری و پەرەپێدانی سێکتەری کشتوکاڵی و ئاژەڵداری و پەلەوەری و پڕۆژەکانی دروستکردنی بەنداوەکان و سوود وەرگرتن لە سەرچاوەکانی ئاوی عێراق و هەرێمی کوردستان ، هەروەها بەرزکردنەوەی ئاستی وەبەرهێنان و بەهێزکردنی ئاسایشی خۆراک و بە بازاڕکردنی بەرهەمەکانی جوتیاران لەپێناو بەهێزکردن و گەشەپێدانی بنەماکانی پیشەسازی کشتوکاڵی و ئابووری و بازرگانی لە هەرێمی کوردستان.