بێگەرد تاڵەبانی پێشوازیی لە پ.ی.د.یوسف بەرزنجی دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە 2021/10/19 بێگەرد تاڵەبانی وهزیری كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاو پێشوازیی کرد لە پ.ی.د.یوسف بەرزنجی، کە ناوبراو یەکێکە لە کەسایەتیە ئەکادیمییەکان کە دەیان توێژینەوەی زانستی و ئەکادیمی لە بوارەکانی سامانی ئاژەڵی لە کۆلێژی زانستە ئەندازیاریە کشتوکاڵییەکانی زانکۆی سەڵاحەددین ئەنجام داوە و خزمەتیکی باشی لە ڕێگەی توێژینەوەکانەوە پێشکەش کردووە ،ئەمڕۆش یەکێک لە پەرتووکە نایابەکانی پێشکەش بە وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کرد، کە دەرئەنجامی دەیان توێژینەوەی زانستی بەڕێزیانە لەگەڵ پ.د.قاسم عمر عزیز و پ.د.عبدالرزاق عبدالحمید الراوی دەربارەی مەڕێکی خۆماڵی کە پێی دەلێن مەڕی (حەمدانی) .
لە میانی دیدارەکەدا بێگەرد تاڵەبانی ڕایگەیاند: بۆ پەرەپێدان و پارێزگاری لەو جۆرە مەڕە و سامانی ئاژەڵی لە وڵاتەکەمان هەمیشە پشتیوانیی لەو جۆرە توێژینەوانە و هەموو کارێکی پڕ بایەخی زانستی و ئەکادیمی دەکەین لە وەزارەتمان .