کۆنفرانسی ئابووری هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتی نەمسا بهڕێوهچوو
![](/media/7852/کۆنفرانسی_ئابووری_هاوبەشی_هەرێمی_کوردستان_و_وڵاتی_نەمسا_به_ڕێوه_چوو.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132768508050000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە ٢١-٩-٢٠٢١ کەریم سلێمان بریکاری وەزارەت بەیاوەری ڕاوێژکاری وەزارەت شەیما جەمال و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەشداربوون لە کۆنفرانسی ئابووری هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتی نەمسا.
لەم کۆنفرانسەدا کە ژمارەیەک وەزیر و کەسایەتی و نوێنەری کۆمپانیا بازرگانیەکانی وەبەرهێنانی خۆماڵی و بیانی ئامادەیبوون بە مەبەستی ئاڵوگۆڕ و هەماهەنگی و پەرەپێدانی سەرمایەگوزاری نێوان کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی وڵاتی نەمسا.