له پارێزگای دهۆک (14) هەمین پێشانگای ساڵانەی ترێ و هەنگوینی خۆماڵی بهڕێوهچوو
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە 2021/9/20 بە ئامادەبوونی بریکاری وەزارەت کهریم سلێمان و پارێزگاری دهۆک و ڕاوێژکاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک ، (14) هەمین پێشانگای ساڵانەی ترێ و هەنگوینی خۆماڵی جوتیاران و خاوەن پڕۆژەکان لە پارێزگای دهۆک بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو.
لەم پێشانگایەدا( 35) جوتیار و خاوەنکار بەشداربوون و ( 86 )جۆری توخمی ترێی بەرهەمی خۆماڵی باخەکانی دەڤەری بادینان پێشکەش کران.
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە واڵی تایبەتی خۆیدا ئاماژەی بە پاڵپشتی و بەردەوامی هەوڵەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی كردووه، لە پێناو پارێزگاری له بەرهەمی خۆماڵی و بە بازاڕکردنی بەرهەمەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان.