سیمینارێک بۆ ناساندنی پڕۆژەیەکی بە ئەلیکترۆنیکردنی وەزارەتی كشتوكاڵ بەڕێوە چوو
![](/media/11141/2e8b9a0d-fefb-4c43-8318-03e656a38266.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132947402750000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە، 2022/4/17 بە ئامادەبوونی ڕاوێژکارانی وەزارەت و بەرێوەبەرانی گشتی پەیوەندیدار و بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیر، لە دیوانی وەزارەت کۆبوونەوەیەکی هاوبەش بەڕێوە چوو، لەگەڵ مسعود حیدر ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێم و تیمی کۆمپانیای (Great Gate ).
دواتر لەلایەن کۆمپانیای ناوبراو سیمینارێک پێشکەشکرا دەربارەی ناساندنی پڕۆژەیەکی پێشنیارکراو ،بە مەبەستی بە ئەلیکترۆنی کردنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ، بە ئامانجی سوود وەرگرتن لە پێشکەوتنی ئەلیکترۆنی و بەستنەوەی سیستمی داتا و زانیاری بە تایبەتی دەربارەی هەر چوار هێڵی سەرەکی( جوتیاران ، زەوی کشتوکاڵی و موڵکایەتی ،بەرهەمەکان و تایبەتمەندی ،پڕۆژەکان )بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و کەمکردنەوەی ڕۆتین و ئاسانکاری دەربارەی هەمەچەشنی زەوی و جۆرێتی جوگرافیای بەرهەمەکان و شیاوێتی خاک و کەش و هەوا و شێوازی بەرهەمهێنان و سوودمەندێتی و پاڵپشتی جوتیاران بۆ ئەنجامدانی کشتوکاڵی سەردەمی .
دواتر ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە و پڕۆژەکە گفتوگۆی له بارهیهوه کرا و چەندین سەرنج و پێشنیاری بەسوود گەڵاڵە و پێشکەشکران .