ھێڵەكانی گرادۆنی لە پارێزگای هەڵەبجە نوێ دهكرێنهوه
![](/media/11180/whatsapp-image-2022-04-19-at-105751-am.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132948321660000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی پاراستنی دارستانەكان لە سووتان، بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی ھەڵەبجە ھەڵمەتی ئاگربڕ و نوێكردنەوەی ھێڵی گرادۆنیان دەستپێكردووە بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی ئاگركەوتنەوە لەنێو دارستانەكاندا.
لەو بارەیەوە محمد محمود بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی ھەڵەبجە ڕایگەیاند ."ھەڵمەتی ئاگربڕ و نوێكردنەوەی ھێڵی گرادۆنی لە ھۆبە و پڕۆژە دارستانییەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان لە ڕێكەوتی٢٠٢٢/٣/٢٩وە تاكو ئێستا بە دوو قۆناغ بەڕێوە دەچێت،یەكەمیان بەكارھێنانی قڕكەری گژوگیایە كە دەبێتە ھۆی وشكردنی ئەو گیایەی لەناو ھێڵەكانی ئاگربڕی نێو دارستانەكاندا ھەیە و ڕێگرە لە پەڕینەوەی ئەو ئاگرە كە ھەندێ كات بەھەر ھۆكارێك بێت ڕوو دەدات."
بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی ھەڵەبجە ئاماژەی بەوەش كرد كە ھەڵمەتەكە پڕۆژەی دارستانی گوڵان و پڕۆژەی دارستانی بناری شنروێ لەگوندی عەبابەیلێ و جەلیلە وعەنەب و پڕۆژەی دارستانی بیارە و پڕۆژەی دارستانی خورماڵیشی گرتووەتەوە."