باج و رسومات لەسەر هاوردەکردنی ئاژەڵ هه‌ڵگیرا
![](/media/11066/278463187_368223505214637_1863257630626853339_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132943942760000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٢/٤/١٣ لە کۆبوونەوەی ھەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیران و لەسەر پێشنیاری بێگەرد تاڵەبانی، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، بڕیاردرا بە ھەڵگرتنی باج و رسومات لەسەر ھاوردەکردنی ئاژەڵ ، ئه‌م بڕیاره‌ش لە پێناو بەرژەوەندی گشتی ھاووڵاتیان و ڕێگریكردنه له بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سوور لەبازاڕەکانی ھەرێمی كوردستان و هه‌روه‌ها دابینکردنی گۆشتی سووره بۆ بازاڕه‌كانی كوردستان ، بە تایبەتی له ئێستادا كه ئێمه لە ناو مانگی ڕەمەزانی پیرۆزین.