بڕیاردرا بە ڕاگرتنی بڕیاری پێدانی باج لەسەر بەرهەمی خەیاری هاوردە لەدەرەوەی وڵات
![](/media/10861/278026490_362991212404533_2245007255187030416_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132937295910000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- پاڵپشت بە یاسای پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی و پێشخستنی بەروبوومی کشتوکاڵی ژمارە (4) ساڵی (2008) وە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیان ،بڕیاردرا بە ڕاگرتنی بڕیاری پێدانی باج لەسەر بەرهەمی خەیاری هاوردە لەدەرەوەی وڵات، تا ڕێکەوتی 2022/4/30 ، وە درێژکردنەوەی ڕێکەوتی دەستپێکردنی قەدەغەی هاوردەکردنی پەتاتەی خواردن بۆ هەمان ڕێکەوتی ئاماژە پێکراو.
بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، نووسراوی فەرمی ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری ،ب.گشتی گومرگ کردووە بۆ ئەنجامدانی ڕێکاری پێویست .