بێگەرد تاڵەبانی لەگەڵ وتەبێژی حکومەت، تاوتوێی \ وشکەساڵیان کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنج شەممە٢٨ی نیسانی ٢٠٢٢، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەئامادەبوونی ستافێکی باڵای وەزارەت، پێشوازیکرد لە د.جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری.
ئامانجی کۆبونەوەکە بریتی بوو لە تاوتوێکردنی گیرو گرفت و زیانەکانی دیاردەی وشەکەساڵی و ئامادەکارییەکان بۆ روبەروبوونەوەی ئەم دیاردەیە، هەروەها دروستکردنی پۆند و تەواوکردنی بەنداوەکان و هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لە بەفیرۆنەدانی ئاو، تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە بوو.
لەبەشێکی تری کۆبونەوەکە چۆنیەتی وەرگرتنەوەی گەنم و بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان و پاراستنی سامانی ئاژەڵ و ئامادەکارییەکان بۆ روبەروبوونەوەی نەخۆشی تای خوێن بەربوون گفتوگۆیان لە بارەیەوەکراو و راو سەرنجەکان لە نێوان هەردوولادا ئاڵوگۆڕ کران و باسی لێوەکرا.
لە کۆتایدا جەخت کرایەوە لە سەر هەماهەنگی و کاری بەردەوامی نێوان هەردوولا.جێی وەبیرهێنانەوەیە ڕۆژی ٢٠٢٢/٤/٢٦ لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی راوێژکاری وەزارەت شەش بڕیار بۆ روبەروبوونەوەی دیاردەی وشکەساڵی دەرکرا.