بێگەرد تاڵەبانی، پێشوازی لە نوێنەری کار بەڕێکەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا دەکات
![](/media/10867/278025024_362926822410972_8464699086738064487_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132937301750000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ،2022/4/5 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازی کرد لە ئایدن ئۆستان نوێنەری کار بەڕێکەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا ، لەم دیدارەدا گفتوگۆکرا دەربارەی هەماهەنگی و پتەوکردنی پەیوەندیەکان و برەودانی زیاتر بە سێکتەری کشتوکاڵی و چۆنیەتی سوود بینین لە ئەزموونی پێشکەوتووی وڵاتی ئیسپانیا، وە هاندانی وەبەرهێنەران بۆ ئەنجامدانی سەرمایەگوزاری لە هەرێمی کوردستان.