بەدواداچوون بۆ کێشە و داواکاریەکانی پزیشکانی فێتێرنەری دەكرێت
![](/media/11273/398c0259-bb28-4319-aa6a-e5d2f406c61e.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132950022510000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بێگەرد تاڵەبانی بە ئامادەبوونی ب.گشتی سامانی ئاژەڵ و فێتێرنەری پێشوازیکرد لە کۆمەڵێک پزیشکانی فێتێرنەری لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بۆ لەنزیکەوە گفتوگۆکردن و بەدواداچوون لە کێشە و گرفتەکانی بواری سامانی ئاژەڵی و فێتێرنەری لە سنووری پارێزگای سلێمانی .
لە هەمانکاتدا لەم کۆبوونەوەیە جەختکرایەوە لە سەر هەژمارکردنی ماوەی ساڵانی خزمەتی ئەو پزیشکانەی فێتێرنەری، کە ساڵی ڕابردوو بە هەوڵ و پێشنیاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیران بە دامەزراندنی هەمیشەیی پەسندکران.
بۆ ئەم مەبەستە لەلایەن خۆیەوە بێگەرد تاڵەبانی بەڵێنی پێدان،کە لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران هەموو هەوڵی خۆی بخاتەکار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و جێبەجێکردنی داواکاری پزیشکان لە پێناو هەژمارکردنی ماوەی ساڵانی خزمەتیاندا .