Skip to the content

بەدواداچوون بۆ کێشە و داواکاریەکانی پزیشکانی فێتێرنەری دەكرێت

 هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بێگەرد تاڵەبانی بە ئامادەبوونی ب.گشتی سامانی ئاژەڵ و فێتێرنەری پێشوازیکرد لە کۆمەڵێک پزیشکانی فێتێرنەری لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بۆ لەنزیکەوە گفتوگۆکردن و بەدواداچوون لە کێشە و گرفتەکانی بواری سامانی ئاژەڵی و فێتێرنەری لە سنووری پارێزگای سلێمانی .
 لە هەمانکاتدا لەم کۆبوونەوەیە جەختکرایەوە لە سەر هەژمارکردنی ماوەی ساڵانی خزمەتی ئەو پزیشکانەی فێتێرنەری، کە ساڵی ڕابردوو بە هەوڵ و پێشنیاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیران بە دامەزراندنی هەمیشەیی پەسندکران.
 بۆ ئەم مەبەستە لەلایەن خۆیەوە بێگەرد تاڵەبانی بەڵێنی پێدان،کە لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران هەموو هەوڵی خۆی بخاتەکار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و جێبەجێکردنی داواکاری پزیشکان لە پێناو هەژمارکردنی ماوەی ساڵانی خزمەتیاندا .