حەوت تۆن كاھوی خراپبوو، دەستی بەسەردا گیرا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لەمەرزی تەوێڵە ـ شۆشمێ لە لایەن ھۆبەی كەرەنتینەی كشتوكاڵیی مەرزەكەوە، بڕی حەوت تۆن كاھو (خاس)ی خراپ بوو دەستی بەسەردا گیرا.
کاهوەکان شیاونەبوون بۆ خواردن و دەبوونە هۆی زیانی تەندروستی بۆ هاووڵاتیانی کوردستان.
لە لایەن لیژنەی لەناوبردن و ئاودیوكردنەوە بڕیاری گەڕاندنەوەی ئەو بڕە كاھوە خراپبووە درا.