Skip to the content

شەش هەزار لیتر قڕکەر بێ بەرامبەر بەسەر جوتیاران دابەش دەکرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو، لەسەر بودجەی تایبەت بڕی شەش هەزار لیتر قڕکەری جۆری (ئی سی فیوشن)دابەش دەکات بەسەر جوتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانی.
دابەشکردنەکە لە لایەن بەڕێوەبەرایه‌تی گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی بەشی پاراستی ڕووه‌ک و هۆبە کشتوکاڵییەکانەوە دەبێت بۆ کێڵگەکانی گەنم بۆ جوتیاران بێ بەرامبەر.