Skip to the content

لەسەر داوای بێگەرد تاڵەبانی بڕی پێدانی کارەبا بە جوتیاران زیاد کرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دوابەدوای بەدواداچونی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بۆ داواکاری جوتیاران کە بیرەکانی ئاوی کشتوکاڵی بەکاردەهێنن بۆ مەبەستی ئاوداشتنی دانەوێلە ( گەنم و جۆ و پەتاتە ...) کە پێویستیان بە زیادکردنی رێژەی کارەبا هەبوو، بەهۆی کەمی رێژەی باران بارین و پارێزگاری لە بەرهەمی دانەوێلە و بەروبوومە کشتوکاڵییەکان لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەم مەبەستە خاتوو بێگەرد تاڵەبانی، پەیوەندی راستەوخۆی لەگەڵ  وەزیری کارەبا و پارێزگارەکان کرد و بە نوسراوی فەرمی ئاگاداری کردنەوە کە پێویستە بڕی پێدانی وزەی کارەبا بۆ بیرەکانی ئاوداشتنی کشتوکاڵی زیاد بکرێت، بەخۆشحاڵیەوە داواکاریەکە پەسندکرا، بۆ ئەم مەبەستە جوتیارانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە بۆ لەمەودوا بڕی پێویستی وزەی کارەبا زیاد دەکرێت بۆ ئەوەی بەرهەمەکانیان لە وشک بوون و لە ناوچوون بپارێزرێت.