Skip to the content

وۆرکشۆپێک لەسەر ئاوی ژێرزەوی و هەموارکردنەوەی ڕێنمایی هەڵکەندنی بیر بەڕێوەچوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە٢٠٢٢/٤/٢١ بە ئامادەبوونی د. كاروان صباح بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوەکانی ئاو و پسپۆران و مامۆستایانی جیۆلۆجی و کشتوکاڵ و چەند نوێنەرێکی جوتیاران، وۆرکشۆپێک لەسەر ئاوی ژێرزەوی و هەموارکردنەوەی ڕێنمایی هەڵکەندنی بیر لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرچاوەکانی ئاو بەڕێوە چوو.
لە وۆرکشۆپەکەدا باس لە چارەسەر کردنی بەفیڕۆدانی سامانی ئاوی ژێرزەوی و هەموارکردنەوەی ڕێنمایی هەڵکەندنی بیر کرا.
دواتر چەند ڕاوسەرنج و پێشنیارێک لە نێوان ئامادەبووان گەڵاڵەکران لەسەر نەهێشتنی بەفیڕۆدانی ئاوی ژێرزەوی لەبواری کشتوکاڵ کردندا.