وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، تاوتوێی پێکهێنانی هەرەوەزییە کشتوکاڵیەکان دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ، 2022/4/5 بە سەرپەرشتی بریکاری وەزارەت کەریم سلێمان و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەی باڵای پێکهێنانی هەرەوەزییە کشتوکاڵیەکان، کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ نوێنەری ڕێکخراوی (UNDP) ئەمریکی بەڕێوەچوو، لەم کۆبوونەوەیەدا دواین ڕاسپاردە و پێشنیارەکانی پەیوەست بەو وۆرکشۆپە تاوتوێکرا ،کە لەماوەی ڕابردوو لەنێوان هەردوولادا ڕێکخرابوو ،دوابەدوای گفتوگۆ و تاوتوێکردنی سەرنج و پێشنیارەکان ،چەندین خاڵی گرنگ و هاوبەش گەڵاڵەکرا، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی جوتیاران و هاندانیان بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی خۆماڵی و دابینکردنی ئاسایشی خۆراک، لە ڕێگەی دامەزراندنی هەرەوەزییە کشتوکاڵیەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان. ئەم پرۆگرامە لەلایەن هەردوو ڕێکخراوی ئەمریکی (USAID و UNDP) پاڵپشتی دارایی و تەکنیکی دەکرێت و لەڕێگەی لیژنەیەکی باڵاوە لە وەزارەتی کشتوکاڵ هەماهەنگی جێبەجێکردنی دەکرێت .