یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و ڕێکخراوی جایکای یابانی واژۆکرا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ، 2022/4/5 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی ستافێکی پەیوەندیداری وەزارەت یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی گرنگی واژۆکرد لەگەڵ ڕێکخراوی جایکای یابانی .
ئەم لێکتێگەیشتنە بریتیە لە پڕۆژەیەکی جێبەجێکردنی پەرەپێدانی تواناکان و توێژینەوە و ڕێنمایی کشتوکاڵی، بۆ ماوەی 4 ساڵ لە بەرواری گەیشتنی پسپۆرانی جایکا بۆ هەرێمی کوردستان، لە قۆناغی یەکەم کە خۆی لە پلاندانان و ئامادەکاری دەبینێتەوە ماوەی ساڵێک دەخایەنێت .
دوای واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە، بێگەرد تاڵەبانی ڕایگەیاند: ئامانجمانە لەڕێگەی جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە کاربکەین بۆ بەرزکردنەوەی داهاتی جوتیاران و پێشکەوتنی بەردەوام لە بەرهەم و کواڵێتی کشتوکاڵی، لەڕێگەی ئامانجکردنی وێستگەکانی توێژینەوە و بەکارهێنانی تەکنیکی پێشکەوتووی کشتوکاڵی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.