یاسای سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکانی کشتوکاڵی پەسند کرا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- یاسای ژمارە 20 ی ساڵی 2021 ی تایبەت بە یاسایی سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکانی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان ،عێراق لە ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاوکرایەوە و پەسند کرا.
سەبارەت بە یاسای پەسندکراو، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاند: هەر وەکو بەڵێنمان دابوو ،لە ماوەیەکی نزیکدا ڕێنماییەکانی بەکارخستنی ئەم پڕۆژە یاسایە لە وەزارەتمان ئامادە دەبێت، لە پێناو ڕەخساندنی دەرفەتی کار بۆ دەرچووانی کۆلێژ و پەیمانگەکانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری کە دانەمەزراون، بە شێوازی کردنەوەی خولی ڕاهێنان و شیاندنی توانای کارمەندان لە ڕووی هونەریی و پیشەیی و ڕێکخستنی زیاتری کەرتی کشتوکاڵ و پڕۆسەی سەرپەرشتیکردنی پڕۆژە کشتوکاڵیەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.