Skip to the content

وۆرکشۆپێکی هاوبەشی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەگەڵ رێکخراوی کاری جیهانی IOM بەڕێوەچوو

هەولێر ، هەرێمی کوردستان ، عێراق (GOV.KRD)- نوێنەری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ڕاوێژکار شەیما جەمال کوێخا، لە وۆرکشوپێکی هاوبەشدا کە لەلایەن ڕێکخراوی کاری جیهانی IOM بەسەرپەرشتیی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەسترابوو، بەشداربوو.

وۆرکشۆپەکە بەمەبەستی بەهێزکردنی حکومڕانیی باش و پێداچوونەوە و گەشەپێدانی ئەرکەکان و پێکهێنانی لیژنەی نەتەوەیی سیانی و لیژنەی پشکنینی ناوخۆیی بوو. 
لەم وۆرکشۆپەدا چەندین بابەتی گرنگ دەربارەی لیژنەکانی پشکنین و دەستی کاری نێوخۆیی لە کەرتی تایبەتی و گشتی، بەتایبەتی دیاریکردنی رۆڵی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و گرنگیپێدانی زیاتر بە سێکتەری کشتوکاڵی لەچوارچێوەی پارێزگاریی لایەنی سەلامەتی و تەندرووستی تاووتوێ کران.

ئامانجی سەرەکیی ئەم وۆرکشۆپە بریتی بوو لە گەڵالەکردنی ڕا و سەرنج و پێشنیارەکانی بەشداربووان لەسەر پەیکەربەندیی لیژنەی باڵای تەندرووستی و سەلامەتی و چالاککردنی لیژنەی پشکنین.