Skip to the content

وەزارەتی ناوخۆ بە هەماهەنگی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کاردەکەن

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی سێ شەمە ٢٣ ی ئابی ٢٠٢٢، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازیکرد لە لیوا چەتۆ ساڵح بریکاری وەزارەتی ناوخۆ و تیمێکی یاوەری کە پێک هاتبوون لە ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندیداری وەزارەتی ناوەخۆ.

لە دیدارێکدا تاوتوێی چەندین بابەتکراو و جەخت کرایەوە لەسەر هەماهەنگی و پتەوکردنی پەیوەندیەکان و ڕۆڵی وەزارەتی ناوەخۆ لە هاوکاریکردنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بۆ جێبەجێکردنی بڕیار و ڕاسپاردەکانی وەزارەت بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگە و لایەنە پەیوەندی دارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی پاڵپشتی لە ڕوبەڕوبونەوەی تەجاوزاتی سەر زەوی کشتوکاڵی و ڕێگری لە لێدانی بیری نایاسایی و پارێزگاری لە بەرهەمی ناوخۆی جوتیاران و پاراستنی ژینگە و سەوزایی دارستان و پاوانەکان و ڕێکارەکانی هاوردەکردنی بەرهەمەکان لە مەرزەکانی هەرێمی کوردستان ....هتد 

دوای خستنەڕووی سەرنج و پێشنیارەکانی نێوان هەردوولا بڕیاردرا کەگرنگی زیاتر بە هەماهەنگی و ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی بڕیار و ڕاسپاردەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بدرێ لەپێناو بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان و جوتیاران بە تایبەتی.