Skip to the content

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو باخدارێکی سەرکەوتوو بەسەردەکاتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- هەڵکەوت عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی باخداری و دارستان و پاوانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە یاوەریی بەرێوەبەرانی بەرێوەبەرایەتییەکەی، هاووڵاتییەکی لە ناحیەی قوشتەپەی پارێزگای هەولێر بەسەرکردەوە.

سەرکەوتنی ئەم هاووڵاتییە بریتی بووە لە ڕواندنی تەنیا نەمامێکی هەنجیر لە سەرەتادا لە باخەکەیدا، دواتر پەرەی پێداوە و گەشەی کردووە، تا ئەو ئاستەی ئێستا لەسەر ڕووبەری ٢٠ دۆنم زەوی بەشێوەیەکی زانستی کاری تێدا دەکات؛ کە بە هۆی تایبەتمەندی و کوالیتیی هەنجیرەکەی پێشبینیی بەرهەمێکی زۆر باشی لێدەکرێت.
لەم بەسەرکردنەوەیەدا بەڕێوەبەری گشتی خۆشحاڵیی خۆی بەو جۆرە داهێنان و کشتوکاڵکردنە دەربڕی و جەختی لەسەر هەماهەنگی و پاڵپشتیی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بۆ ئەم هاوڵاتییە کردەوە.