بێگەرد تاڵەبانی لهگهڵ کونسوڵی گشتی کۆماری چیک كۆبۆوه
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٢/٢/١٧ وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازیکرد لە کارێڵ کۆرتانێک، کونسوڵی گشتی کۆماری چیک لە هەرێمی کوردستان.
لە دیدارەکەدا بێگەرد تاڵەبانی، پیرۆزبایی لە کارێڵ کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەکو کونسوڵی گشتی کۆماری چیک لە هەرێمی کوردستان و داوای لێکرد هانی کۆمپانیاکان و سەرمایەگوزارانی وڵاتی چیک بدرێت بۆئەوەی وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاری بکەن لەکەرتی کشتوکاڵ و ئاودێری و بە پیشەسازیکردنی بەرهەمەکانی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان.
لای خۆیەوە کونسوڵی گشتی کۆماری چیک خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەم دیدارەی لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و ڕایگەیاند: هەموو هەوڵێک دەدەن لە پێناو بووژانەوەی کەرتی کشتوکاڵ و ئاودێری و پیشەسازی بەرهەمەکانی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان و هاریکاری وپاڵپشتی لە جوتیاران لە هەموو بوارەکانی کەرتی کشتوکاڵی و ئاودێری.
لە کۆتاییشدا جەخت کرایەوە لە هەماهەنگی و پەیوەندی بەردەوام لە نێوان هەردوو لادا.