Skip to the content

بێگەرد تاڵەبانی کارگەکانی زێڕی بۆ پیشەسازی خۆراک و پاکكەرەوەکانی بەسەرکردەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٢/٢/٢٤ وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە یاوەریی د.محمد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، سەردانی کارگەکانی زێڕ بۆ پیشەسازی خۆراک و پاکكەرەوەکانی کرد و بەشەکانی کارگەکەی بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە ئاشنابوو بە چۆنیەتی کارکردن لە بەشەکانی کارگەکە.
دواتر بە بەڕێوەبەرانی کارگەکەی ڕاگەیاند لە هەفتەی داهاتوو سەردانی وەزارەت بکەن بۆ ئەوەی  لەنزیکەوە کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەن لە بارەی چۆنیەتی وەرگرتنی بەرهەمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان.
 کارگەکە لە سەر ڕووبەری (١٩١٥٥٢)مەتر دووجا بە تێچووی ٢٤٠میۆن دۆلار دروستکراوە .
 پڕۆژەکە پێکهاتوە لە (١٠)بیناو (٧) کارگەی جۆراوجۆر.
 ڕۆژانە بەبەردەوامیی (٧٠٠) کارمەند کاری تێدا دەکەن، لە کاتی کارکردنی گشتی کارگەکانیشدا (١٢٠٥)کارمەند کاردەکەن.
 ڕێژەی بەرهەمهێنانی لە ڕۆژێکدا (١٣٦٠)تۆنە.