بە سەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ڕاوێژکاری بەڕێوە چوو
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ،2022/2/22، بە سەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی و بە ئامادهبوونی بریکار و ڕاوێژکاران و سەرجەم ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزارەت کۆبوونەوەی فراوانی ئەنجوومەنی راوێژکاری وەزارەت بەڕێوە چوو .
لەم کۆبوونەوەیەدا دوابەدوای خوێندنەوەی ڕاپۆرتی لیژنەی بەدواداچوونی بڕیار و ڕاسپاردەکانی وەزارەت ،بە وردی گفتوگۆ کرا دەربارەی سەرجەم ئەو پێشنیار و یاداشت و داواکاریانەی کە لەلایەن فەرمانگە کشتوکاڵیەکانی وەزارەت لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئاراستە کرابوون .
هەر لەچوارچێوەی ئەم کۆبوونەوەیەدا جەختکرایەوە لەسەر کەمکردنەوەی ڕۆتینی مامەڵەکانی هاووڵاتیان و بەکارهێنانی دەسەڵاتە کارگێڕی و هونەریەکان کە دابەزێنراوە بۆ ئاستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان ،هەروەها بەدواداچوون بۆ سەرجەم کێشەی خاوەن پڕۆژەکان و جوتیاران و هاووڵاتیان بە گشتی کرا .
لە کۆتاییدا چەندین ڕاسپاردە و پێشنیاری گرنگ گەڵاڵە کران لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پەرەپێدانی زیاتری سێکتەری کشتوکاڵی ،لەلایەن ئەندامانی ئەنجوومەنی ڕاوێژکاری وەزارەت پەسندکران و بڕیاری لێوە درا .